٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢٠:٥٤
رەییسی: دوژمن ویستی ئێران پەراوێز بخات بەڵام شکستی هێنا

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمن ویستی ئێران پەراوێز بخات بەڵام لەم پیلانەش شکستی هێنا.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ئەگەرچی پرسی گیانلەدەستدانی خانمی مەهسا ئەمینی بە وردی لێکدەدرێتەوە و بەرپرسان سوورن لەسەری بەڵام دوژمن لە رێگای چەواشەکاری و شەڕی میدیاییەوە پیلانگێڕی دەکات.

سەرۆک کۆمار ئامانجی دوژمن لە داڕشتنی پیلانی نوێی بە رێگری لە پێشکەوتنی وڵات زانی و‌وتی: لە کاتێکدا کە ئێران هەوڵی دەدا کێشە ئابوورییەکانی چارەسەر بکات و زیاتر لە ناوچەکە و جیهان چالاکی بکات، دوژمن بە مەبەستی پەراوێزخستنی وڵات هاتە مەیدان بەڵام لەم پیلانەش شکستی هێنا.

342/